میترۆ بەشداری کۆنگرەی ARIJ دەکات



میترۆ بەشداری کۆنگرەی ARIJ دەکات

بەدروشمی "هاوکاری بێسنوور لە جیهانێکی دابەشکراودا"، بە ئامادەبوونی سەدان بەشداربوو، شازدەهەمین کۆنگرەی ئەریج دەست بەکارەکانی کرد. 

ئەمرۆ هەینی 1ی کانوونی یەکەم،  لە  عەمانی پایتەختی ئوردن، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ (رەحمان غەريب، ديارى محمد) بەشداریييان لە کۆڕبەندی (ARIJ),  كرد.

ئەم کۆنگرەیە گەورەترین بۆنەی ساڵانەیە بۆ میدیای سەربەخۆ و بنکۆڵکاری لە جیهانی عەرەبیدا کە لە بنەڕەتدا گرنگی بە باشترکردنی شارەزایی ڕۆژنامەنووسانی بکۆڵکاری دەدات، لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە و فێربوون دەربارەی ئامرازە نوێیەکان و نوێترین ئاڕاستەکان لە ئامادەکردنی میدیای بنکۆڵکاری تایبەتمەند.
 
 هەروەها دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی لە نێوان ڕۆژنامەنووسان،  و پارێزەران، دامەزراوەکانی میدیای عەرەبی و نێودەوڵەتی، کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا، زانکۆکان، پرۆفیسۆری ڕاگەیاندن، خوێندکاران، بڕیاردەران، دیپلۆماتکاران، توێژەران و ڕۆشنبیران.

 کۆڕبەندی ARIJ دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ڕاهێنان و بەهێزکردنی توانای  ڕۆژنامەنووسانی بنکۆڵکار، بۆ ئەوەی ڕۆڵی چاودێریکردنی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و شەفافیەت و بەرپرسیارێتی و سەروەری یاسا لە ناوچانەی کە لە سەرەوەی لیستی مەترسیدارترین بۆ کاری رۆژنامەگەری. 

 
دروشمی کۆنگرەی شازدە، بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی و هاوکاری وهەماهەنگی بێسنوور لە کۆڕبەندی ARIJ هەوڵە بۆ بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان رۆژنامەنوسان، تا ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێت لە جیهانی عەرەبیدا لە ئاشکراکردنی ئەو گەندەڵییەی کە زۆر کەس هەوڵی شاردنەوەی دەدەن، هەروەها تێگەیشتنێکی قووڵتر لە کۆمەڵگا و کلتورە جیاوازەکان.

لەگەڵ پێشکەوتنی بواری تەکنۆلۆژیا بەتایبەتی لەگەڵ چوونە ناو تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد بۆ ژوورەکانی هەواڵ و کاری ڕۆژنامەوانی و بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ هەماهەنگی لە نێوان دامەزراوەکانی ڕۆژنامەوانی و کۆمپانیاکانی تەکنۆلۆژیا و گەشەپێدەران و دیزاینەران لە ڕۆشنایی گفتوگۆکردن لەسەر سیستەمێکی ئەخلاقی ڕوون بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو لە ئاسانکردنی کارەکانی ڕۆژنامەنووسان. 

 ئەمساڵ کۆڕبەندی ساڵانەی ARIJ ، هەوڵدەدات بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان دامەزراوەکانی میدیای بنکۆڵکاری ناوچەکە و کۆمەڵگاکانی دیکەی جیهان، بۆ فێربوونی ئەزموونی جۆراوجۆر لە لێکۆڵینەوە و دڵنیابوون لە زانیاری و پاراستنی ئاسایشی جەستەیی و دیجیتاڵی و دەروونی و یاسایی و پیشەیی ڕۆژنامەنووسان لە ڕۆشنایی ئەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.


AM:11:24:01/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌