بەرنامەی کاری ئەمڕۆ 2ی کانوونی یەکەم، تا 10ی شەو بەردەوام دەبێت.
بابەتی گرنگ و جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن وەک؛
زیاتر لە ئەرکێک چاودێریکردنی جێندەر لە میدیادا وەک ئامرازێک بۆ باشترکردنی نوێنەرایەتی هەمووان
. گڤتوگۆ دەربارەی کۆچبەران و هێزی کار.
. هەڕەشەی دیجیتاڵی
. دروستکردنی پردی خێرا، رۆژانی سەرەتای کار ئەلجەزیرە
. توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز: مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی ئەلیکترۆنی.
. تۆڕی زانیاری هەرێمی یان نێودەوڵەتی: کامیان بەشداری دەکەم؟
. دۆزینەوەی ڕێگای داهێنەرانە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی کەشوهەوا.
. چۆن دەتوانیت سوود لە ARIJ وەرگریت بۆ پەرەپێدانی پیشەی لێکۆڵینەوەکەت؟
چاوپێکەوتن لەگەڵ دەرهێنەر: نیکۆس میگرێلس
چەن بابەتێکی تریش
ئەم کۆنگرەیە گەورەترین بۆنەی ساڵانەیە بۆ میدیای سەربەخۆ و بنکۆڵکاری لە جیهانی عەرەبیدا کە لە بنەڕەتدا گرنگی بە باشترکردنی شارەزایی ڕۆژنامەنووسانی بکۆڵکاری دەدات، لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە و فێربوون دەربارەی ئامرازە نوێیەکان و نوێترین ئاڕاستەکان لە ئامادەکردنی میدیای بنکۆڵکاری تایبەتمەند.