دیداری میترۆ لەگەڵ شاعیر و نوسەر دڵسۆز حەمە



خۆشحاڵبوین بە دیداری شاعیرو ونوسەر (دڵسۆز حەمە) و گوێگرتن لە ئەزمونی نوێی لە نوسینی رۆماندا.

لە رۆژانی رابردوو كتێبخانەی غەزەلنووس مەراسیمی بڵاوكردنەوەی رۆمانی: یادەوەریی خوێن، لە زمانی گوڵەوە ( بەسەرهاتی تەنیاییەك) رێكخست.
ئەمرۆ چەند دانەیەكی بەرهەمە تازەكەی پێشكەش بە سەنتەری میترۆ كرد سوپاسی دەكەین.

مامۆستا شێرزاد حەسەن پێشەكی بۆ رۆمانەكە نوسیوە، لە بەشێكیدا دەڵێت:
" ئەوەی جێگەی ستایشە ئەوەیە كە ئەم رۆمانە بە هەناسەی پاكی ژنانە پەرەی پێدراوە، بە خوێن و فرمێسك و ئارەقە و رەنجی لەبننەهاتووی ژنانە رەنگڕێژ كراوە، كە سەركێشی و سەركەشی تێدایە، وەك یەكەمین ئەزموون ، كە بەر لەوەی خەونی خوێنەر كۆكردنەوە بێت، بە بێ روحێكی نارسیستانە، دەقێكی واڵایە و هەم خودگەرایە تا ئەوپەڕی ملنەدان و نەترسی و داهێنان  و سنووربەزێن بە مانا پزەتیڤەكەی!"

سوپاس بۆ دیاریە جوانەكەت بۆ كتێبخانەی میترۆ


PM:08:27:13/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌