دژ بە هەڵمەتی ناوزڕاندن و درۆ پشتیوانی لە مەحمود یاسین كوردی دەكەین



دژ بە هەڵمەتی ناوزڕاندن و درۆ
پشتیوانی لە مەحمود یاسین كوردی دەكەین
2ی كانونی دووهەمی 2024: سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە نوسەرو رۆژنامەنوس (مەحمود یاسن كوردی) دەكات و سەركۆنەی ئەو كەمپینەی میلیشیایی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات دژ بەو نوسەرە، كە بەشێكی زۆریان بە پارەی سیاسی بەڕێوەدەبرێن، بوونە كارگەی بەرهەمهێنانی درۆ و تۆمەتهەڵبەستن بۆ رۆژنامەنوسان و نووسەر و رەخنەگران.
ساڵی پار هەندێ نوسەرو رۆژنامەنوسی دیار، ناویان كەوتە تۆڕی ئەم كارگانە، لەسەرەتای ئەمساڵیش رۆژنامەنووس (محمود یاسین كوردی)یان Mahmood Y. Kurdi : محمود ياسين كوردي، كردۆتە ئامانج.
ئەو لاپەڕانەی توڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەبری پەیامی پێكەوەژیان‌ و خۆشەویستی و رێزگرتن لە جیاوازی، كردویانە بە پێگەیەك بۆ بڵاوكردنەوەی درۆو گوتاری رق وكینە‌و ناوزڕاندنی ركابەرەكانیان. 
ئەو میلیشیا یەدەگەی دەسەڵاتی سیاسی‌ و عەشایەری‌ و حزبی‌و سەرمایەدارەكانی دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی كوردستان، هەرەشەن، بۆ سەر ئازادی میدیا، بەتوندی سەركۆنەی دەكەین.
رەخنەگرتن لە نوسین و لێدوانی هەر نوسەرو كەسایەتییەكی گشتی، مافێكی پارێزراوە، بەڵام ناوزڕاندن هەواڵی درۆو شكاندنی شكۆی نوسەرو رەخنەگران بەهیچ شێوەیك قبوڵكراو نین و رەتیاندەكەینەوە.


PM:07:08:02/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌