ئەمڕۆ پێشوازیمان كرد لە دادوەر ( عەبدوڵا ئەلعامری) یەك لە دادوەرانی (دادگای باڵای تاوانەكان) كە بۆ دادگاییكردنی سەرۆك و ئەندامانی تاوانكار لە رژێمی پَشووی عێراق، دامەزرابوو.
دادوەر عەبدوڵا ئەلعامری سەرۆكایەتی نۆ دانیشتنی كرد كە تایبەت بوو بە كۆمەڵكوژی بەرامبەر بە گەلی كورد ( ئەنفال) لە نێوان 21ی ئاب بۆ 19 كانونی یەكەم 2006 .
دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ ئێمە لە تێگەیشتنی بارودۆخی دادگایی سەرانی رژێمی پێشوو و دیوی ناوەوەی رووداوەكانی ئەو رۆژانە.
سوپاسی هاوڕێ و هاوكارمان شێركۆ عەبدوڵا بۆ رێكخستنی دیدارە و پشتیوانی بەردەوامی لە سەنتەری میترۆ