سەنتەری میترۆ لەگەڵ ستافی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ (یونامی) كۆبۆوە.



سەنتەری میترۆ لەگەڵ ستافی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ (یونامی) فلۆریان رازیسبیركەر، سەرۆكی ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤ لە یونامی، كارولینا مۆرینو، بەربرسی مافەكانی مرۆڤ، زیتو سییانی، بەربرسی مافەكانی مرۆڤ، لە شاری هەولێر، كۆبۆوە.
سوپاسمان كردن كە بە درێژایی كاركردنیان لە هەرێمی كوردستان چاودێرێكی گرنگ بوون بەسەر رەوشی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان.
كۆبونەوەكە دەرفەتێك بوو بۆ قسەكردن لەبارەی دوا راپۆرتی ساڵی 2023 تایبەت بە رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی.
یونامی ئەركی راوێژو هاوكاریكردنی حكومەتی عیراق و خەڵكەكەی لە چەندان بواردا پێ سپێردراوە، وەك راوێژ بۆ ئاشتبوونەوەی نیشتمانی و گفتوگۆی سیاسی گشتگیر و پێشكەوتوو دەگرێتەوە لەگەڵ هاوكاریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەرەو ئەنجامدانی سەرژمێری نیشتمانی و ئاسانكاریكردن بۆ گفتوگۆی هەرێمی لەنێوان عیراق و دراوسێكانیدا و گەشەدان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و چاكسازی یاسایی و دادی.


PM:07:25:23/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌