وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی میترۆیان كرد



وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا سەردانی میترۆیان كرد
ئێوارەی ئەمڕۆ 24ى كانونی دووهەمی 2024، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد، خاتوو ئەمێلی هارتمان، كونسوڵی كاروباری سیاسی، كاك ئیحسان وڵزی، ڕاوێژكار لە كونسوڵخانەكە.
سەرەتا تیمی سەنتەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی وەفدی میوانیان كرد بۆ شاری سلێمانی و سەنتەری میترۆ.
كونسوڵی كاروباری سیاسی لە كونسوڵخانەی ئەڵمانیا خۆشحاڵی دەربڕی بۆ دیدارەكەو باسی لەوەكرد كە ئەوان راپۆرتی سەنتەرەكەیان بەدەست گەیشتوە و پێیان خۆشبووە بێن لە نزیكەوە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی بكەن بەو پێیەی راپۆرتەكانی سەنتەری میترۆیان بەلاوە گرنگە .
تیمی سەنتەری میترۆ تیشكیان خستە سەر راپۆرتی ساڵانەی سەنتەر كە یەكێك لە چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ كە دۆكیومێنتكردنی ئەو پێشێلكارییەكانەن بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجامدراون، ئەو لایەنانەی بەرپرسن لەو پێشێلكارییانە ساڵانە بۆ رای گشتی  ئاشكرا دەكات.
 هەروەها باس لەو راسپاردانە كرا كە پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كراون بە ئامانجی كۆتایهێنان بە پێشێلكاری و بەهێزكردنی پرەنسیپی لێپرسینەوە و كۆتایهێنان بە دیاردەی دەربازبوون لە سزای ئەو تاوانانەی بەرامبەر بەرۆَژنامەنوسان ئەنجام دراون .
هەروەها تیشك خرایە سەر توێژینەوەی (ئاڵنگارییەكانی بەردەم ژنان لە دامەزراوەكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستاندا) كە هەژان خالید ، توێژەری خۆبەخش لەسەنتەری میترۆ ئامادەی كردوە. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دیاریكردنی ئەو ئاڵنگارییانەیە، كە رووبەڕووی رۆژنامەنوسان و كارمەندانی ژن لە دامەزراوەكانی راگەیاندن لەهەرێمی كوردستاندا دەبنەوە.
كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر، نوێنەرایەتی فەرمی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە هەرێمی  كوردستان دەكات، .  لە شوباتی 2009، بەئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی پێشووی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، فرانك واڵتر شتاینمایر لە هەولێر كرایەوە.
لە 19ی كانونی دووهەمی ساڵی 2023 دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران كۆمەڵكوژییەكە بە جینۆساید ناسێندرا.
دوای بڕیارەكەی پەرلەمانی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربووك، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە زمانی كوردی و ئەڵمانی لە سێ تویتدا لەبارەی بڕیارەكە نووسیویەتی، "سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێكی ئێزدیم لە باكووری عێراق بینی: رفێندرابوون، كۆیلە كرابوون، دەستدرێژییان كرابووە سەر. ئازارەكانیان بەرم نادەن. بوندستاگ بڕیاری دا، تاوانەكانی داعش لە دژی ئێزدییەكان وەك خۆیان ناو بنێت: جینۆساید."


PM:11:43:24/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌