كونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ستایشی كاری میترۆی كرد
لە حەوتەمین رۆژی دەسبەكاربوونی وەك كونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، جەیمس گۆڵدمان، سەردانی سەنتەری میترۆی كردو ڕایگەیاند بەلایەوە گرنگە کۆبونەوە لەگەڵ تیمی میترۆ بكەن تاوەکو لەنێو کۆمەڵگای کوردستانی گوێیان لەبیرو ڕای جیاوازبێت.
ئێواەری ئەمڕۆ سێ شەممە، 30ی كانوونی دوەهەمی 2024 تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە جەیمس گۆڵدمان، كونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
كونسڵی گشتی بەرتانیا سوپاسی پێشوازی گەرمی تیمەكەی كرد ووتی" ئەمڕۆ حەوتەمین رۆژی كاركردنمە سەردانی سلێمانی دەكەم، بەلامانەوە گرنگ بوو لەگەڵ تیمەكەتان كۆبینەوە تا بیروڕای ئێوە دەربارەی رەوشی ئازادی راگەیاندن بزانین" .
ووتیشی" ئێمە گوێ لە رەنگ و بیرڕای جیاواز دەگرین لێیانەوە فێر دەبین" جەختكردەوە " ئێوە كارێكی گرنگ لە بارودۆخێكی سەختدا دەكەن" .
لەو دیدارەدا تیمی میترۆ دیاری محمد، مامۆستا هەژان خالید، شوان جەمال، پەریان ئەحمەد، سێوە سیروان، تیشكیان خستە سەر گرنگترین وێستگەكانی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان لەسەر رۆشنایی دوا راپۆرتی میترۆ كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری هەرێمی كوردستان راگەینرا.
رێكخەری سەنتەری میترۆ، بەخێرهاتنی كونسڵی گشتی كردو پیرۆزبایی دەسبەكاربوونی لێكرد رایگەیاند خۆشحاڵین لە سلێمانی كۆدەبینەوە. هەروەها وتی " پێمانخۆشە جارێك لە بارودۆخی خۆشتر بەیەكبگەین ،بەڵام دیارە قەدەری ئەم پارچەیەی جیهان لەناویشیدا كوردستان ئەبێت هەر شەڕو گەمارۆ و هەرەشەی بەغداو دەوروبەر بەرۆكمان بگرێت،
ڕەحمان غەریب ووتی" پێزانینمان هەیە بۆ سەردانەكەتان سوپاس تیمەكەتان دەكەین كە بەردەوام پشتیوانی ئازادی رۆژنامەگەری بوون و لە پرسی رۆژنامەنووسە حوكمدراوەکان پاڵپشتمان بوون"
لەو دیدارەدا كە سیروان غەریب سەرنوسەری وێستگەنیوز، خاتوو ئاڵا ئەحمەد ئیبراهیم، ئامادەی بوو، گفتوگۆی گەرم دەربارەی ژینگەی كاری رۆژنامەگەری و ئاستەنگ و دەرفەتەكان كرا.
لە كۆتایی دیدارەكە كونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، جەیمس گۆڵدمان، دوبارە سوپاسی سەنتەری میترۆو تیمەكەی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەو بانگهێشتی تیمی میترۆی كرد بۆ شاری هەولێر بۆ تەواكردنی گفتوگۆكان.