پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەستگیر دەکات




بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند، کە بە رەچەڵەک عەرەبن.
 
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتووەتە دەست هێزەكانیان كە سێ‌ تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیر بكرێن.
 
ئەو تۆمەتبارانە، کە بە رەچەڵەک عەرەبن، ناوەکانیان لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە بەمشێوەیە هێندراوە: "ت. م. ج" و م. ب. ک" و "س. ک. ش". بەپێی ئەو وێنەیەش کە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوو لە تۆمەتبارەکان پیاو و یەکێکیان ژنە.
 
تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2 لە یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


AM:11:23:31/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌