بەشی کوردیی رادیۆى سوید دادەخرێت، دەگوترێت بەهۆی قەیرانی دارایی و کەمکردنەوەی بودجەکەی، ئەو بڕیارە دراوە.
هەرچەندە بەرپرسانی رادیۆی کوردیى سوید دەڵێن: "هۆکارى داخستنەکە پەیوەندیى بە قەیرانى داراییەوە هەیە، نەک پرسێکى سیاسى، بەڵام بەشێک لە چالاکوانانى کورد لە ئەوروپا بۆچوونیان وایە رادیۆکە بەهۆى فشارەکانى تورکیاوە بۆ سەر سوید وەک مەرجێکى وەرگرتنى لە ناتۆ داخراوە.