فەرمان عەبدولڕەحمان چالاكوانی دیاری قەزای دەربەندیخان سەردانی میترۆ دەکات



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەەمە 31ی كانونی دووهەم، پێشوازیمان كرد لە فەرمان عەبدولڕەحمان چالاكوانی دیاری قەزای دەربەندیخان.
فەرمان لەگەڵ هاوڕێكانیدا ساڵی 2023 لە دەستەی خۆپیشاندانەكانی دەربەنەدیخان، چەندین چالاكی مەدەنی ئاشتیخوازانەیان بۆ داخوازییەكانی هاوڵاتیانی ئەو شارە لەباشكردنی خزمەتگوزارییەكان، رێكخست. حكومەت كۆمەڵێ بەڵێنی پێدان بەڵام جێبەجێنەكران، یان پڕۆژەكان دەستییان پێكرا و پاشان وەستان.
سبەینێ پێنج شەممە ساڵێك بەسەر رێكخستنی خۆپیشاندانەكانیان تێدەپەڕێت، بڕیارە سەرلەنوێ بۆ هەمان داخوازی هاوڵاتیانی شارەكەیان كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رێكبخەن.
سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە داخوازییە رەواكانی شاری دەربەندیخان و چالاكی مەدەنی ئاشتیخوازانەی هاوڵاتیانی كوردستان دەكات لە پێناو ژیانێكی باشتر.


PM:09:13:31/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌