ئه‌مڕۆ به شكۆوه یادی هه‌ڤاڵان و هاوكارانمان، شه‌هیدانی نه‌مری یه‌كی شوبات ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین.
با یادی شه‌هیدان كه پۆلێك سه‌ركرده و كادیری دیار و به‌توانای پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه و خه‌ڵكی كوردستان بوون و كرانه ئامانجی تاوانێكی ڕه‌شی تیرۆرستی، بكه‌ینه هه‌وێنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و یه‌كترقبووڵكردن و كاری پێكه‌وه‌یی بۆ خزمه‌تكردنی باشتری ئێستا و داهاتووی گه‌ل و نیشتمان.
دروود بۆ یاد و گیانی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان. گیانیان شاد و یادیان هه‌میشه به خێر بێت. سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان.
نێچیرڤان بارزانی