"خولی راهێنان"
بەرواری راهێنان: ٢٤ی مانگی شوباتی ٢٠٢٤
شوێنی راهێنان: سلێمانی
خولی راهێنانی خوێندەواری میدیایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی ناڕاست و چەواشە بۆ خوێندكارانی بەشی راگەیاندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی پارێزگای سلێمانی.
بڵاوبونەوەی هەواڵ و زانیاری ناڕاست و چەواشە لە رێی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان و میدیای ئەلیكترۆنی، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵنگارییەكی گەورەشە لەبەردەم هۆشیاریی گشتی و ئازادی رۆژنامەگەری.
رووبەرووبونەوەی ئەم پەتایە (پەتای هەواڵی درۆ و زانیاریی چەواشە) پێویستی بە سازدانی هۆشیارییەکی گشتیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئەو دیاردەیە. بۆیە هەر سێ ڕێکخراوی میترۆ، بەدیل و دامەزراوەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی کەمپەینێکی شارستانی ڕادەگەیەنن بۆ پەرەدان بە خوێندەواریی میدیایی بۆ بەرەنگاربونەوەی زانیاری چەوت وچەواشە.
بەشێکی هەڵمەتەکە بریتییە لە کردنەوەی خولێکی ڕاهێنان بۆ كچان و كوڕان لە خوێندكارانی بەشی میدیای زانكۆكان، یان تازە دەچووەكان.
ئامانج لەم خولە بریتییە لە پەرەدان بە هۆشیاری گشتی و بەرپرسیارێتی ئەلیکترۆنی لای هاوڵاتیان بەگشتی و گەنجان بە تایبەتی.
بەرواری راهێنان: ٢٤ی مانگی شوباتی ٢٠٢٤
شوێنی راهێنان: سلێمانی
هەنگاوی یەكەم: داوا لە خوێنكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكەین، ئەوانەی دەیانەوێت لە خولی هۆشیاری دژ بە زانیاری ساختەو چەواشەكاری لە هەرێمی كوردستان، بەشداربن.
#بەسە_چەواشە
#enoughdisinfo
#كافي_تضليل
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكە بە: 07708079999