لەنێو ئامبوڵانسەکانی بەریتانیا گێچەڵی سێکسی بە کچە پەرستارەکان دەکرێت




بەشێک لە کچانی پەرستار لەنێو ئامبوڵانسەکان لەلایەن هاوپیشە کوڕەکانیانەوە لە بەریتانیا گێچەڵی سێکسییان پێ دەکرێت. رووداوەکان بەجۆرێکن، پەرستارەکان ئەوەی نزیکیان بێت و گرنگ بێت لایان، ئامۆژگاری دەکەن نەبێتە پەرستار. 
 
فێریا وەک بەشێک لە ئەرکەکەی، لەنێو ئامبوڵانس لەگەڵ نەخۆش دەڕۆیشت؛ تا رۆژێک دەرگەی ئامبوڵانسی لەسەر قوفڵ درا. دەڵێت، "راستەوخۆ دەستی خستە سەر سنگم؛ تووشی شۆک بووم، نەمتوانی بجوڵێم، لە شوێنی خۆم وشک بووم. بەوەش نەوەستا، دەمی خستە سەر سنگم و بزەیەکی کرد؛ گەڕامەوە شوێنەکەم؛ خۆم شۆرد و خۆم سڕی."
 
دوای ترس و شۆکەکە، کچە پەرستارەکە چەند جارێک لە هەوڵی بڕینەوەی مەمکی و خۆکوشتنی رزگارکراوە. ئەو قەرەبووی مادی کراوەتەوە، بەڵام وازی لە کارەکەی هێناوە.
 
لۆورا، پەرستارێکی دیکەیە، نایەوێ رووخساری دەرکەوێ باسی بەزمی نێو ئامبوڵانس دەکات. دەڵێت، "هاتنمان بۆ سەر کار ماندووکەرە. مامەڵەمان لەگەڵ رەوشتی ناشرین و قسەی سێکسییە، قێزەونە. بەهیوای درێژبوونەوەی زستانم بۆ ئەوەی چاکەتەکەم لەبەر بێت و داپۆشراوتربم."
 
حکومەتی بەریتانیا لیژنەیەکی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە پێکهێناوە و کچە پەرستارەکانیش دەڵێن، ئامۆژگاری کچ و نەوەکانیان دەکەن کاری نێو ئامبوڵانس وەرنەگرن.

-
رووداو دیجیتاڵ 




AM:11:13:08/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌