دادگاى پێداچوونەوەى هەرێم سزاى شێروان شێروانى وەکخۆى جێبەجێ دەکات





دواى ئەوەى پارێزەرانی دۆسیەی شێروان شێروانی داوای پێداچوونەوەیان بە سزاکەیداکرد، بەڵام دادگای پێداچوونەوە ماوەی سزاکەی وەک خۆی ھێشتەوە و جەخت لە جێبەجێکردنى دەکاتەوە.

بارزان شێروانی، برای رۆژنامەنوس شێروان شێروان بە میدیاى یەکێتى راگەیاند، دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاری سزادانی شیروان شێروانی بە دوو ساڵ زیندانیکردن وەک خۆی ھێشتەوە و پەسەندی کرد.

دادگاکەش لە نوسراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بڕیاری سزادانی شێروان شێروانی لە ڕووی یاساییەوە ھیچ پێشێلکارییەکی تێدا نییە و وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و پێویست بە ھەموارکردنەوە ناکات.

لە ماوەکانی رابردوودا پارێزەرەکانی شێروان شێروانی یەکێک لە دەستگیرکراوانی بادینان، داوایان لە دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان کرد، پێداچونەوە بکرێت بە سزاکەیدا.

شێروان شێروانی یەکێکە لەو چالاکوانانەی بادینان کە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانی دیکە دەستگیرکران و سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا، پاشان بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سزاکەیان بە رێژەی ٥٠٪ کەمکرایەوە، بەڵام دواتر شێروان شێروانی لەسەر دۆسیەی ھەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دوبارە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە سزادرایەوە.

-
شارپرێس



AM:11:24:08/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌