کۆڕێک بۆ سەنتەری میترۆ لە لەندنی پایتەختی بەریتانیا ڕێکخرا.




کۆڕێک بۆ ( دیاری محمد)  بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە کتێبخانەی هاوس مانس لە لەندنی پایتەختی بەریتانیا ڕێکخرا. 

ئێوارە کۆڕەکە لە ژێر ناونیشانی  (ئاستە نگەکانی بەردەم ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هه رێمی کوردستان و هاوپشتی جیهانی) . لەلایەن فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی بەریتانیا رێکخرابوو.

 بەشداربوونی گفتوگۆکان  لە ژێر رۆشنایی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2023، بەڕێوەچوو، کە لە کانوونی یەکەمی لە سلێمانی راگەینرا.

لە کۆڕەکە چیا ئەسعد نۆێنەری میتڕۆ بەشدار بوو. 

دواتر لە لایەن رێکخراوی رۆشنبیری کورد لەبەریتانیا، لەپای کارو چالاکییەکان، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەنتەری میترۆ.


PM:01:52:11/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌