نامانەوێ بگەڕێینەوە سەردەمی دیكاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادی



نامانەوێ بگەڕێینەوە سەردەمی دیكاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادی

سەنتەری میترۆ رایگەیاند لەگەڵ هاوبەشەكانمان فشاردەكەین بۆ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میكانیزمی كاراو شەفاف پەیڕەو بكات بۆ گوێگرتن لە بۆچوونی  هەموولایەك، تا یاسایەك دابڕێژێت كە لەگەڵ دەستوری عێراق و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ هاوتەریب بێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 11ی شوباتی 2024، لەشاری بەغداد، بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك ڕێكخراوی ناحكومی، دامەزراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، چالاكوانی سیاسی، ئەندامانی پەرلەمان و چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ و رۆژنامەنووسان و نوێنەری سەندیكا و یەكێتی پیشەیی و كەسایەتی كۆمەڵایەتی، هاوپەیمانی بەرگری لە ئازادی رادەربڕین راگەیەندرا. 

 لە مەراسیمەكەدا سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای (ئازادی دەربڕینی بیروڕا و خۆپیشاندانی ئاشتیانە)، بەیاننامەیەك ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەكانی عێراق كرا. 

سەنتەری میترۆ ئەندامی دامەزرێنەری هاوپەییمانییەكەیە، پێشتریش لە هەندێ كۆبونەوەی دەرەوەی ئەم هاوپەیمانییە لەچەند دیدارێك لە شاری بەغداد و هەولێر بەشداری كردووەو سەرنجەكانی لەبارەی ڕەشنووسی یاسای (ئازادی دەربڕینی بیروڕا و خۆپیشاندانی ئاشتیانە)، خستۆتە روو.

رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ لە ديارى رۆژنامەوانی و ووتەکەی لە كۆبونەوەكەدا ریاگەیاند هەر یاسایەك لە پەرلەمانی عێراقەوە دەربچێت بەلامانەوە گرنگە كە هەمووان سەرنجی لەسەر بدەن چ جای یاسایەك كە پەیوەندی بە ئازادی بیرو راوە هەبێت.

  ووتی"پرۆژە یاساكە سەرنجی زۆری لەسەرە چونكە هەندێ بڕگەی لەگەڵ دەستور و جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ و پەیمانە نێودەوڵتییەكان هاوتەریب نییە" جەختیكردەوە" هەوڵەكان بۆ ئەوەن كە فشار بكەین نەگەڕێنەوە سەردمی دیكتاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادییەكان"

لەبەیاننامەی ئامادەبوواندا چەختكرایەوە كە ئەو پڕۆژە یاسایە لەگەڵ مادەی 38ی دەستووری عێراق كە گرەنتیی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕینی ئاشتییانە دەكات، هەروەها   پێچەوانەی مادەی 19ی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەكانە هەروەها پێچەوانەی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤە و ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێ ئەوە "گورزێكی بەهێز" دەبێت لە مافەكانی مرۆڤ لە عێراقداو وڵات دەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەت و سەركوتكردنی ئازادی.


PM:07:07:11/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌