میترۆ بەشداری وۆرک شۆپێک سەبارەت بە ''ڕووماڵکردنی ئاکارییانەی تایبەت بە ژنان" دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15 شوبات، نوێنەرانی سەنتەری میترۆ (سێوە سیروان) و (شەنای فاتیح) بەشداری وۆرکشۆپێکیان کرد بە ناونیشانی "دانیشتنی ڕاویژکاری لەگەل دامەزراوە میدیاییەکان – ڕووماڵکردنی ئاکارییانەی تایبەت بە ژنان و کچان" کە لەلایەن دامەزراوەی سیید فاوندەیشنەوە بەڕێوە چوو.
لەم وۆرکشۆپەدا سەرنج خرایە سەر بابەتە ئەخلاقییە ونبووەکانی ڕۆژنامەگەری لە ڕاهێنان و ترەینینگی رۆژنامەنووسان. بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لەلایەن خاتوو (تانیا گلی) و (سامان عومەر)ەوە خرانە ڕوو بە بەشدارییەکی چالاکانەی ئامادەبووان لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران.
میترۆ هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدایە ژینگەیەکی ئارام و تەندروستی ڕۆژنامەگەری بڕەخسێنێ و خۆشعاڵە بە بوونی چەندان دامەزراوە و ڕێکخراوی دیکە کە لە هەوڵی هەمان کاردان.