ئەمرۆ تیمی میترۆ پێشوازیمان كرد لە رۆژنامەنووس مەسعودی مەلا هەمزە، سكرتێری رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی.
سەردانەكە دەرفەتێك بوو بۆ قسەكردن لەسەر دوا راپۆرتی سەنتەری میترۆو ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی و بارودۆخی گشتی.
لە گفتوگۆكاندا هاوڕابووین لەسەر بەردەوامبوونی فشار بۆ فراونكردنی ئازادی رۆژنامەگەری و بیروراو ئازادی خۆپیشاندان وەك مەرجی گەشەكردنی دیمۆكراسی لە هەرێمی كوردستاندا.
تیمی میترۆ سوپاسی رۆژنامەنووس مەسعودی مەلا هەمزەی كرد بۆ سەردانەكە و پشتیوانی ئەو پرەنسیپانەی سەنتەر كاری لەسەر دەكات.