دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی دەستی پێکردەوە و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوزیش رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌ناده‌ن راگه‌یاندنه‌كان رووماڵ بكه‌ن و ده‌ستیان به‌سه‌ر کەرەسە رۆژنامەوانییەکانماندا گرت.
ئەو مامۆستایانە بەنیاز بوون لە نزیک دەباشان دەست بە خۆپیشاندان بکەن و فشار له‌یه‌كێتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) له سنووری سلێمانی رابگیرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێده‌كه‌ن و رێگه‌ش ناده‌ن راگه‌یاندنه‌كان رووماڵ بكه‌ن.
"هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه ناده‌ن رووماڵی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی مامۆستایان بكه‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی شكاندنی كامێرا و كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كانیشیان لێكردووین".
خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایان له‌كاتێكدایه زیاتر له 50 رۆژه مووچه دابه‌ش نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش بارگرانی زۆری بۆ مووچه‌خۆران دروستكردووه.