له‌كاتی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له به‌رده‌م پاركی مه‌لیك مه‌حمود له سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كانی تیمی په‌یامنێرانی وێستگه‌نیوزدا گرت.
له‌نیا به‌ختیار، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز له سلێمانی رایگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرا‌و مایكی وێستگه‌نیوزدا گرت كه به‌مه‌به‌ستی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایان له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه بوون.
وتیشی: "به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌یان دابێت رووماڵ بكه‌ین و كامێرا و كه‌ره‌سه رۆژنامه‌وانییه‌كان به‌كاربهێنین دوو كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان هاتن و كامێرا‌و مایكه‌كه‌یان بردین".