هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی چەند مامۆستایەکی ناڕازی دەستگیردەکەن




لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازیدا، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی چەند مامۆستایەکیان دەستگیرکرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، 25-3-2024) بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی چوونەتە سەر شەقام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و داواکردنی مووچە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکردوون و ژمارەیەکیان دەستگیرکردوون.
 
تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند مامۆستای ناڕازی دەستگیرکراون، بەڵام لەنێویاندا مامۆستا نەجمەدین، ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی و دانا عەبدول، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایان هەن.

-Rudaw



PM:12:36:25/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌