نەرموونیانی هێزە ئەمنییەكان تا پردی دەباشان بڕ دەكات.




سلێمانی، 25ی ئازاری 2024: سەنتەری میترۆ  ئیدانەی دەستگیركردن و رێگری لە رۆژنامەنووس و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی دەكات، رایدەگەیەنێت رەفتاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و تیمەكانی راگەیاندن سەلماندنی كە فەرمان هات هیچ گرەنتیەك نییە رەفتاری هێزی ئەمنی لە دانبەخۆداگرتنەوە بگۆڕێ بۆ بۆ زەبرزەنگ.

ئەمڕۆ جارێكی تر سەدان مامۆستای ناڕازی لە شاری سلێمانی نزیك پردی دەباشان، خۆپیشاندانیان رێكخست، بەڵام رەفتاری ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەكان جیاوازتربوو لە رەفتار و هەڵوێستی چەند مانگی رابردوویان بەرامبەر بە ناڕەزایەتیی مامۆستایان.

هێزە ئەمنییەكان پەلاماری خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی ئەو مامۆستایانەیان داوە و چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە ناوەكانی ( نەبەرد ئەحمەد، ئاری عزەدین، ئاسۆ محمد) كە ویستویانە لەكەلارەوە بێنە سلێمانی دەستگیركرد، چەند ئەندامێكی تریان لەناو خۆپیشاندانەكان دەسگیركراون.

ئەوەی بەدەستمان گەیشتووە تا نوسینی ئەم راپۆرتە: لەكاتی روماڵی خۆپیشاندانەكەدا كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمی ئێن ئارتی و وێستگە نیوز زەوتكراوە، (ئارۆس جەبار) كامێرەمانی وێستگە نیوز دەستگیكراوە ( مەروان فەرەیدون) وێنەگری ئێن ئارتی دەستگیركراوە، دەستبەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی سپێدە و 964+ گیراوە. كامێرامانی مایك ( گریڤان فەرمان) بۆ ماوەی كاتژمێرێك دەستبەسەركراوەو دەست بەسەر كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكەیدا گیراوە تەواوی گرتە ڤییدیۆكانی سڕواوەتەوە پاشان ئازاد كراوە.

هەروەها سنور كەریم پەیامنێری دەنگی ئەمریكا پێی راگەیاندین ئەوان كە لە ناو ئۆتۆمبێلدا بوون و لەو كاتەدا روماڵیان نەكردوە، بەڵام هێزێكی ئەمنی رێگەی پێگرتوون و داوایان لێكراوە كەلوپەلی رۆژنامەوانیان بدەن بەدەستەوە.

هێزە ئەمنییەكان پەلاماری تیمی سبەی ( خۆشی شەیدا، هەرێم بابا عەلی) یان داو دەستیان گرت بەسەر كەلوپەلی رۆژنامەوانی تیمەكەیان.
لەشەقامی مەلیك مەحمود نزیك پردی دەباشان هێزە ئەمنییەكان بڵاوەیان پێكراوە، ناهێڵن خۆپیشاندەرەكان جوڵە بكەن رێگریش لە تیمەكانی راگەیاندن دەكەن روماڵی ئەو چالاكییە بكەن.

سەنتەری میترۆ  ئیدانەی دەستگیركردن و رێگری لە رۆژنامەنووس و چالاكوانی خۆپیشاندانەكانی سلێمانی دەكات، رایدەگەیەنێت هیچ گرەنتییەك نییە لەوەی رەفتاری هێزە ئەمنییەكان لەدانبەخۆدا گرتنەوە بگۆرێت بۆ سەركوتكردن.

ئەوەی لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ رویداو لە بەكارهێنانی هێزو تۆقاندن بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و تیمەكانی راگەیاندن لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، لە دوو مانگی رابردودا روویان نەداوە.

فەرمانی بەكارهێنانی هێز بەرامبەر خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە و دەستگیركردنی رۆژنامەنووس كە بۆ روماڵكردن لەوێبوون وە دەستگیركردنی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكە شەرمەزار دەكەین.

 میترۆ لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە ئابی 2009، 13 راپۆرتی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاوكردۆتەوە، لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە  رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،   Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشتی كراوە.

میترۆ لە ئازاری 2024( تۆڕی19 ) دامەزراند، كە بریارە چاودێری رەوشی ئازادی رادەربڕین بكات.

#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#میترو_حریة_الصحافة
‏#FreedomOfPress
‏#metrocenter


PM:03:06:25/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌