ئاسایشی سلێمانی چوار کەس بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتییەک دەستگیر دەکات




بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە بە چوارکەسەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خاڵێکیان چونکە کێشەی میراتیان لەگەڵیدا هەبوە، هەوڵیشیانداوە ئۆتۆمبێلی خاڵیان بسوتێنن.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەل ماڵی خاڵەکانی
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەسەر پارەو میرات بۆتە کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەل ماڵی خاڵەکانی و بەو هۆیەوە  سێ تۆمەتبارەکەی دیکەی چەند جارێک هانداوە لەبەرامبەر بڕێک پارە تاکو هەڵبکوتنە سەر ماڵی ئەو خاڵانەیان.

چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەماڵیی خاڵەکانیان کردوە
ئەوەشخراوەتەڕو،بەو نیازە چەکی بێ مۆڵەتیان بەکار هێناوە و تەقەیان لەماڵیی خاڵەکانیان کردوە، دواینجاریش لەلایەن تۆمەتبار (ع، س،م) هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکەی خاڵی دابو لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر.

-Xandan


PM:01:06:02/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌