نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، تا ساڵی 2050 ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی رووبه‌ڕووی قه‌یرانی كه‌م ئاوی ترسناك ده‌بنه‌وه، کە عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە کە زۆرترین کاریگەری کەم ئاوەی لەسەر دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی یونسکۆ كه بەناوی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەرچاوەکانی ئاو بڵاويكردووه‌ته‌وه و ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لەنێو ئەو وڵاتە عەرەبیانەدایه کە تا ساڵی 2050 زۆرترین بەرکەوتەی کەم ئاویی دەبێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، 25 وڵات رووبه‌ڕووی فشاری كه‌م ئاوی زۆر بوونه‌ته‌وه و زیاتر له 80%ـی ئاوی به‌ده‌ستهاتوو بۆ مەبەستی ئاودێری، ئاژەڵداری، پیشەسازی، پێداویستییەکانی ماڵان و تەنانەت وشکەساڵی کورتخایەن به‌كاردێنن.
یونسکۆ دووپاتیكردووه‌ته‌وه، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا زۆرترین ئه‌و ناوچانه‌ن كه به‌ده‌ست كه‌م ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ئاوی به‌سه‌ر قه‌ته‌ر، لوبنان، به‌حره‌ین، ئیمارات و عو‌ممانیش به‌زه‌قی ده‌ركه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا عێراق و جەزائیر لە پلەی دوازدەهەم و سێزدەیەمدان، کە تا ساڵی 2050 به‌زۆری رووبەڕووی کەمی ئاو خنكێنه‌ر ده‌بنه‌وه.
هەروەها بەپێی ئامارەکانی رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان، دوو ملیار و 200 ملیۆن كه‌س له ساڵی 2023ـدا له ئاوی خواردنه‌وه بێبه‌ش بوونه، هاوكات سێ ملیار و 500 ملیۆن كه‌سی دیكه‌یش ده‌ستیان به ئاوی پاك و ته‌ندروست نه‌گه‌یشتووه، ته‌نیا له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا، 419 ملیۆن کەس لە شوێنی کراوەدا پیسایی دەکەن.
لە هەفتەی کۆتایی مانگی شوباتی رابردووە، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عێراق لەمیانی بەسەرکردنەوەی بەنداوی دوبس لە سنووری کەرکووک رایگەیاند، شەپۆلە بارانەکەی ئەم دواییە یەدەگی ستراتیژی ئاوی لە عێراق بەهێزکرد، ئاوی پێویستیش بۆ هاوینی داهاتوو گلدراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی کۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاندبوو، به‌هۆی وشکەساڵی و وشكهه‌ڵاتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانه‌وه دیارده‌ی كۆچكردن لە لادێکانەوە بۆ شار و پارێزگاكان سه‌ریهه‌ڵداوه، كه تائێستا زیاتر لە حەوت هەزار جووتیار كۆچیان كردووه.
به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداری ساڵی 2023، 12 هه‌زار و 212 خێزان كه ده‌كاته 73 هه‌زار و 272 كه‌س به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له 10 پارێزگای عێراق ناچار به كۆچكردن بوونه‌ته‌وه.
-K24