پێنجەمین خولی راهێنانی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنانی کەرکووک دەبێت




پێنجەمین خولی راهێنانی هاوبەشی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستپێدەکات و ئەمجارە راهێنانەکە تایبەت دەبێت بە پارێزگای کەرکووک.
 
لە ماوەی 12 مانگدا تۆڕی میدیایی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان (UNFPA)، راهێنان بە زیاتر لە 300 ژن لە سەرانسەری عێراق دەکات.
 
مانگی یەکەم راهێنانەکە تایبەت بوو بە پارێزگای هەولێر، پاشان دانیشتووانی پارێزگای بەغدا، سێیەم راهێنانیشی تایبەت بوو بە کچان و ژنان لە پارێزگای نەینەوا، چوارەم راهێنانیش تایبەت بوو بە دانیشتووانی سنووری پارێزگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە.
 
ئامانجی راهێنانەکە درێژەدانە بە هەوڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، کە لە ساڵی 2015ـەوە بووەتە پلان و ئامانجێکی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
کۆمپانیای گووگڵ، ئینتەرنیوز و رێکخراوی سید بەشداری لە راهێنانەکە دەکەن و وانەی تایبەت بە خۆیان دەبێت. هەروەها پاش تەواوبوونی راهێنانەکە بەشداربووانی بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدەبەخشرێت.
 
لە رۆژی 03-04-2024ـەوە تاوەکو 12-04-2024 ناو تۆمارکردن دەکرێتەوە بۆ راهێنانێکی بەهێز بۆ ئافرەتان. ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە و مەرجەکانی خوارەوە دەیانگرێتەوە، دەتوانن سیڤییەکانیان بە ئیمەیڵی دیاریکراو بنێرن.
 
ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردرێن، هاتووچۆ، خواردن و شوێنی مانەوەیان بۆ دابین دەکرێت.
 
مەرجەکان:
 
خوێندکاری قۆناخی کۆتایی یان دەرچووی تازەی زانکۆ بێت
شارەزایی کوردی و زمانێکی دیکەی هەبێت
خواستی راستەقینەی بۆ رۆژنامەگەری هەبێت
توانای پەیوەندیکردن و نووسینی هەبێت
زیادکردنی بەشداری و کاریگەربوونی ژنان لە بواری رۆژنامەگەری دا خواستێکی سەرەکی بێت
ئیمەیڵ: training@rudaw.net

-Rudaw



PM:03:46:03/04/2024




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌