هەردوو رێكخراوی ئاسودە و میترۆ جەخت لە گرنگی چاودێری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەكەن بە تایبەتیش مافەكانی ژن و ئازادی رادەربڕین.
ئەمرۆ چوارشەممە 3ی نیسانی 2024 لە ئۆفیسی سەرەكی رێكخراوی ئاسودە لە شاری سلێمانی، تیمی هەردوو رێكخراوی میترۆ و ئاسودە كۆبونەوە.
سەرەتا رێكخەری سەنتەری میترۆ سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەو خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو هەموو چالاكی و ئامادەبوونەی خاتوو (خانم لەتیف) و ستافە كاراكەی بە ئامانجی پتەوكردنی پرەنسیپەكانی ماف و ئازادییەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و دەرەوە.
پاشان كورتەیەكی لەسەر تۆڕی هاوپەیمانی 19 خستەروو وەك ناوەندێكی و پاراستنی مافی ئازادی بیروڕا دەرببڕین لە هەرێمی كوردستان كە میترۆ كاری لەسەر دەكات.
خاتوو (خانم لەتیف) سەرۆكی رێكخراوی ئاسودە بەخێرهاتنی تیمی سەنتەری میترۆی كرد و هەندێ سەرنج و پێشنیازی بۆ پێشخستنی كارەكانی تۆڕی 19 خستە روو.
هەردوو رێكخراو هاوڕابوون لەسەر بەشداری گشتی لە پاراستنی ماف و ئازادییەكان بە ئامانجی پتەوكردنی پرەنسیپەكانی یەكسانی و ئازادی رادەربڕین.
هەردوولا جەختیانكردەوە لە گرنگی كاری پێكەوەیی زاڵبوون بەسەر كۆسپەكانی كاری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەك.
سەنتەری میترۆ سوپاسی رێكخراوی ئاسودەی كرد لە پشتیوانیكردنی كارو چالاكی و ئەو پرەنسیپانەی میترۆ كاری لەسەر دەكات.
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#میترو_حریة_الصحافة
#FreedomOfPress
#metrocenter