شەن سیروان حسێن یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی دەرچووی زانکۆی باشوری ئیندیانایە (بەکالۆریۆس ٢٠١٤ و ماستەر ٢٠١٥)





شەن سیروان حسێن خەڵکی شاری سلێمانیە و یەکەم خوێندکاری نێودەوڵەتیی دەرچووی زانکۆی باشوری ئیندیانایە (بەکالۆریۆس ٢٠١٤ و ماستەر ٢٠١٥)  کە وتاری مەڕاسیمی دەرچوون پێشکەش دەکات.

مەڕاسیمەکە لە )کۆلێجی ڕۆمەین بۆ بزنس(ی زانکۆکە بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە دەرچووان و ئامادەبووانی تر بەڕێوەچوو و تیایدا شەن وتی: "لە تەمەنی ٢٠ ساڵیمدا یەکەم بەریەککەوتنم لەگەڵ ئەم دامەزراوە نایابەدا لە ڕێی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی #ئەمریکیی ناسراو بە ئایلپ (IYLEP)ەوە هاوڕێ لەگەڵ ٢٢ عێراقیی تر ئەزموونکرد.

لەگەڵ گەڕانەوەمدا بۆ #عێراق، زانکۆی باشوری ئیندیانا (زەمالەی باڵیۆزانی جیهانی)ی دامەزراند و ئەو دەرفەتەی بۆ ڕەخساندم لێرە بخوێنم. لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، شەن ئاماژەی دا بە دۆخی سەختی #کورد لە سەردەمی ڕژێمی سەدامدا و لەو نێوەندەشدا باسی قوربانیانی بێتاوانی هێرشی کیمیاوی بۆ سەر هەڵەبجە کرد.

شەن لە ساڵی ٢٠١١ لە زانکۆی سلێمانی خوێندنی بەکالۆریۆس تەواودەکات و لە هەرێمی #کوردستان دەست بە کارکردن دەکات و دواتر لە ئۆکرانیا کار بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومی دەکات.

بەم دواییانە شەن خوێندنی ماستەری لە زانکۆی هارڤەرد لە بواری کارگێریی گشتیدا تەواوکرد. لەگەڵ ئەمانەشدا، شەن خەڵاتی جەوسەفین ئێس ڤێرنن (Josephine S. Vernon)ی بۆ کارە مرۆییەکانی وەرگرتووە. 


PM:03:13:10/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌