تەرمی پێشکەشکارێکی بی بی سی دۆزرایەوە




دوای چوار رۆژ ون بوون، تەرمی پێشکەشکاری بی بی سی مایکل مۆزلی دۆزرایەوە.

بەپێی ماڵپەڕی بی بی سی، لەدوای ئەوەی کە دکتۆر مایکل مۆزلی پێشکەشکاری بی بی سی بۆ ماوە چوار رۆژ بێ سۆراغ بوو، ئەمڕۆ لە دوورگەی سیمی لە یۆنان بە مردووئی تەرمەکەی لەکەنار دەریا دۆزرایەوە.

د. مایکڵ مۆزڵی تەمەنی 67 ساڵ بوو، بەوە ناوبانگی دەرکردبوو کە هەمیشە خشتەی خۆراکی تەندروست و هەرزان بۆ بینەرانی ئامادە دەکرد، جەختی لەوەش دەکردەوە کە مرۆڤ دەبێت هەمیشە رۆژووگرتنی پچڕ پچڕ ئەنجام بدات.

-964media



AM:10:19:11/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌