2023 نزیکەی 18 هەزار حاڵەت هەبووە لە پێنج مانگدا 14 هەزار توندوتیژی خێزانی لە عێراق تۆمار کراوە




وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری لە زیادبوونی حاڵەتەکانی زیادبوونی توندوتیژیی خێزانی دەدات، ئاماری وەزارەتەکە ئاشكرای دەکات، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 14 هەزار حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی تۆمار کراوە.

راگەیاندنی ئەو ئامارە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ساڵی 2023ـدا 18 هەزار حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی تۆمار کراوە.

فەریق میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 9.6.2024 رایگەیاندووە، 13 هەزار و 857 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمار کراوە.

هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی توندوتیژی بۆ تێکچوونی دۆخی ئابووری و بەکارهێنانی نادروستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە نێو ئەندامانی کۆمەڵگادا گەڕێندراوەتەوە.

-964media



AM:10:22:11/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌