چەند زانیارییەکی دزەپێکراو ئاشکرایدەکات گوگڵ دەنگی منداڵان و زانیارییەکانیانی کۆکردووەتەوە




کۆمپانیای گوگڵ بە تۆمەتی بردنی زانیاری بەکارهێنەرانی تۆمەتباردەکرێت بەشێوەیەک لە نێوان ساڵانی 2013 بۆ 2018 کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ناوخۆیی دزەپێکراو ئاشکرایان کردووە کە گووگڵ زانیاری و دەنگی منداڵان و ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ناونیشانی ماڵەکانی کۆکردووەتەوە.

بەگوێرەى هەواڵێکی ماڵپەڕی 404 میدیا، کۆمپانیاى گوگڵ چەندین بەڵگە و زانیارییان لە بەکارهێنەران بردووە، لەهەمانکاتدا، ژمارەیەکى زۆر لە کارمەندانى کۆمپانیاکە درکیان بە دزەپێکردنی زانیارییەکان کردووە و ئەمەش کاردانەوە و نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتووەتەوە.

ئەو داتایانەی کە لە بەکارهێنەران کۆکراونەتەوە بریتیبوون لە تۆماری دەنگیی نزیکەی هەزار منداڵ بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی فەرمانی دەنگیی یوتیوب کیدز، لەگەڵ ئەمەشدا ناونیشانی ئیمەیڵ و زانیاری شوێنی جیۆلۆجی و ئایپی یەک ملیۆن بەکارهێنەری ئاشکرا کرد، لەنێویاندا منداڵان. لە حاڵەتێکی دیکەدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە گووگڵ ستریت ڤیو دەرکەوتوون بەبێ ئاگاداری ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بنکەیەکی زانیاریدا هەڵگیراوە.

کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاندووە کە هەموو کێشەکان لەگەڵ دۆزینەوەیان چارەسەر کراون و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم رووداوانە زیاتر لە شەش ساڵ لەمەوبەر روویانداوە.

-channel8



AM:10:26:11/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌