لە چاکسازی گەورانی هەولێر 18 بەندکراو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن




لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیپێکرد، 18 بەندکراوی چاکسازی گەورانی هەولێر بەشدارن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23.6.2024، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر رایگەیاند، لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی، 18 قوتابی بەندکراوی چاکسازییەکە تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی 12 ئەنجامدەدەن.

تاقیکردنەوەی بەندکراوەکان بە سەرپەرشی ستافی پەروەردەی هەولێر ئەنجامدەدرێت.

تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ قوتابیانى پۆلى 12 دەستیپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابى مافى ئەوەیان هەیە بەشدارى پڕۆسەکە بکەن.

لەبارەى رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە گزیکردن، ئالان حەمەسەعید، وەزیرى پەروەردە رایگەیاند،”ئەوە ساڵانى پێشوو نییە و بۆ ئەمساڵ رێکارى زۆر پێشکەوتوومان گرتووەتەبەر و هەر کەس گزى بکات بە زوویى پێى دەزانین”.

ئاشکراشى کرد، لە ماوەى رابردوودا خەڵک لەسەر رێکارەکانى ئەنجامدانى گزیکردن دەستگیرکراوە و کەس هەبووە سێ ساڵ زیندانى بۆ بڕاوەتەوە و بەو هۆیەشەوە 100 کەس دەستگیرکراون.

-964media



AM:10:50:24/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌