لاوك سەڵاح سەردانی سەنتەری میترۆی كرد




لاوك سەڵاح نووسەری كتێبی ( دیدێكی سیاسی پیشەیی، دەربارەی دەمەزراوەو گەندەڵی) سەردانی سەنتەری میترۆی كرد، كتێبەكەی پێشكەش كردین و كورتەیەكی لە ناوەڕكەكەی بۆ باسكردین.

پێشتر چوار كتێبی بە ناونیشانەكانی   " بەراوردە سیاسیەكان " و   " حوكمرانی و دەوڵەتداری "  و  " لامەركەزیەت، نەخشە ڕێگایەكی نیشتیمانی بۆ هەرێمی كوردستان "  ، " دامەزراوە و ریفۆرم " بڵاوكردۆتەوە.

سوپاسمان كرد بۆ سەردان و خستنەرووی دیدی خۆی بۆ پێشخستنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی. 

كتێبەكەی وەڵامی ئەم پرسیارە دەخاتە روو: ئایا دەكرێت بە زمانێكی سیاسی جیاواز قسە لەسەر گەندەڵی بكەین ؟
 لە بەرگی كتێبەكە دەنوسێت: زمانێكی سیاسی پڕ زانیاری دروست و ئەزموونی پتەو و شارەزایی پیشەیی. 

زمانێك بە ئاگاتر لە كێشەكان و ژینگەكانی گەندەڵی ، زمانێك كاریگەری جیاوازی لەسەر تێگەیشتنی سیاسی ئێمە هەبێت و تیشك بخاتە سەر لایەنە شاراوە و تاریكەكانی شێوازەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ گەندەڵی بەمەبەستی هێنانەكایەی رێكاری حوكمرانی نوێ و خولقاندنی هۆشمەندیەكی سیاسی دروست .

ئایا دەتوانین زاراوەی گەندەڵی سەر لەنوێ پێناسە بكەینەوە؟ پێناسەكردنێك كە بە وریاییەوە خۆی لەتەڵەی سیاسی بپارێزێت و دوور بێت لە بەكارهێنانی قەیرانی گەندەڵی بۆ مەرامی سیاسی جیاواز .

ئایا دەتوانیین سەركۆنەكردنی " ئیدانەكردنی " گەندەڵی  تێپەڕێنین و دیدێكی ئەلتەرناتیفی بیناكەر بە كۆمەڵگە ببەخشین؟
كاك لاوك سەڵاح خاوەنی زیاتر لە 30 ساڵ ئەزموونە لە بوارەكانی حوكمڕانی و گەشەسەندنی مۆریی و تواناسایی و پەیوەندییە ستراتیژییەكان و بەڕێوەبردنی رێكخراوە بیانییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی .

چەندین جار وەك كارمەندی نێودەوڵەتی لە پڕۆژە و پۆستی باڵادا لە سەرانسەری عێراق وەك ڕاوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی كاری كردووە لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان ، هەروەها مامۆستای زانكۆ بووە .

هەڵگری بڕوانامەی " بەكالۆریوس " ە لە زانكۆی موستەنسرەیە و ماستەر لە زانكۆی وێستمنستەر لە لەندەن .

هەڵگری بڕوانامەی "كامبیرج”ە لە بەریتانیا لەسەر شێوازەكانی وانە وتنەوە بۆ ئاستی زانكۆ .

ماوەی ساڵێك بەڕێوەبردنی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی رۆژهەڵاتی لەندەن خوێندووە .

لەلایەن زانكۆی "لافارج” لە پاریس و ناوەندنی مێرك لە دوبەی بۆ راوێژكاری و تواناسازی وەك " راهێنەری تواناسازی نێودەوڵەتی " مۆڵەتی وەرگرتووە ، لە پاڵ چەندان خولی راهێنانی بالای دیكە سەبارەت بە شێوازەكانی حوكمرانی و پەیوەندییە ستراتیژییەكانی كەرتی تایبەت و بەڕێوەبردنی رێكخراو و دامەزراوە بە گشتی 

تۆتۆ: هۆزان کەمال

#میترو_حریة_الصحافة
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#metrocenter
#FreedomOfPress

12.05.2024


PM:02:09:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌