پشتیوانی لە هاوپەیمانی 19 فراوان دەبێت




بە سەرپەرشتی رێكخراوی فریاكەوتنی میلی  PAO، رۆژی شەممە 18ی ئایار، لە شاری هەولێر، كۆبونەوەی راوێژكاری بەشێك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی هەرێمی كوردستان، بەرێوەچوو.

 كۆبونەوەكە بابەتەكانی ژینگەی یاسایی بۆ كاری رێكخراوەكان، توانای رێكخراوەكان و چالاكییەكانی، ئامرازەكانی تۆڕبەندی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، و چەند بابەتێكی دیكەی گفتوگۆكرد.

كۆبونەوەكە چەند بڕیارێكی گرنگی لە بارەی بەهێزكردنی رۆڵی رێكخراوەكان لەو بابەتانە رەهەندی كۆمەڵایەتی هەیە و پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، هەروەها جەختكرایەوە لە بەهێزكردنی هاوپشتی و هەمئاهەنگی نێوان رێكخراوەكان و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار ئامرازی گونجاو دانرا. 

كۆبونەوەكە دەرفەتبوو بۆ قسەكردن لە بارەی تۆڕی هاوپەیمانی 19 كە ئامانجی بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەكانی ئازادی ڕادەربڕینە لە هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لەو مافە وەك لە مادەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.

سەنتەری میترۆ سوپاسی بەرێز (هۆگر چەتۆ) و رێكخراوی PAO دەكات بۆ رێكخستنی ئەم دیدارە، هەروەك سوپاسی پشتیوانی رێكخراوە بەشداربووەكان دەكات لە تۆڕی هاوپەیمانی 19 و ئامانجەكانی.

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

19.05.2024


PM:02:20:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌