ئامارەكانی میترۆ لە نیوكاسڵ و سكۆتلاندا خرانە ڕوو




د. هەژان خالید مامۆستای  دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگای تەكنیكی كوردستان، لە پەراوێزی  بەشداریكردنی لە پێشانگای بەرهەمهێنانی میدیایی و تەكنەلۆژیا، كە لە شاری لەندەن یەرێوەچوو چەند دیدارو سیمینارێكی بۆ رێكخرا.

پێشانگای بەرهەمهێنانی میدیایی و تەكنەلۆژیا لە لەندن، گەورەترین كۆمپانیاكانی بوارەكە بە شداری تیا دەكەن، جگە لە خستنەڕووی نوێترین خزمەتگوزاری و ئامێرەكانی ئەم بوارە، چەندین پانێڵ لە ژێر ناونیشانی جیاواز بە میوانداری پسپۆڕانی بەرهەمهێنان و تەكنەلۆژیا ڕێكدەخرێت.

لە بەشێكی سیمینارەكانیدا د. هەژان خالید ئامارەكانی سەنتەری میترۆ لە زانكۆی نیوكاسڵی بەریتانیا  و شاری گلاسگۆی سكۆتلەندا خستەروو.

چالاكییەكانی د. هەژان لەلایەن زانكۆی نیوكاسڵ، كۆمەڵەی كوردی لە گلاسكۆ، ڕێكخراوی زاگرۆس و 17ی شوبات رێكخرابوون.
د. هەژان خالید لە سیمینارەكەیدا لە زانكۆی نیوكاسل كورتەیەك لەسەر  كاری ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی  كوردستان و پێگە و ڕۆڵی ژنان لە  بوارە جیاوازەكاندا پێشكەشكرد. 

پاشان ئەنجامی دوو توێژینەوەی خستەڕوو، كە سەبارەت بە بارودۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس  و بەربەستەكانی بەردەمیان لە ڕاپۆرتی ساڵی 2021 و 2023   لەسەر هەمان بابەت لە دووتوێی ڕاپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاوكراوەتەوە.  

د. هەژان دەڵێت باسم لەو دەستپێشخەری و هەوڵانە كرد كە دەكرێت گۆڕانكاری لە دۆخی ژنانی ڕۆژنامەنووس دروستبكەن، لەنێویاندا ناوەندە ئەكادیمییەكان، بە نموونە وەك ئەزموونی خۆمان باسمان لە  هەوڵی بەشی دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگای تەكنیكی كوردستان كرد وەك  پێشەنگ لە پێگەیاندنی گەنجان و ئامادەكردنیان بۆ كاركردن لە بواری میدیادا.

هەروەها (ژینگەی ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستان) و (كاریگەرییەكانی زانیاری ناڕاست لەسەر كۆمەڵگە و ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی) بابەتی سیمیناركەی بوو لە شاری گلاسگۆ لە سكۆتلەندا.

لەوێدا دەرئەنجامی توێژینەوەیەكی لەسەر  تەوەری یەكەم باسكرد،  وانەیەكیشی سەبارەت بە تەوەری دووەم خستەڕوو، بەراوبۆچوون و سەرنجی ئامادەبووان  چالاكییەكەیان دەوڵەمەند كرا.

لە چوارچێوەی باسەكەدا دواین  ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و داتاكانی سەنتەری میترۆ، سەندیكای ڕۆژنامەنووسانمان خرانە روو.

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

23.05.2024



PM:02:25:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌