بەشداری (گفتوگۆی درەو) بووم كە دامەزراوەی میدیای درەو بۆ د.فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رێكیخستبوو.




ئەمرۆ سێشەممە 28ی ئایاری 2024 بەشداری (گفتوگۆی درەو) بووم كە دامەزراوەی میدیای درەو بۆ د.فازڵ نەبی بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رێكیخستبوو.

‎هەر ئەمڕۆ دامەزراوەی میدیایی درەو كتێبێكی بە ناونیشانی (بودجە و موچە لە هەرێمی كوردستان) بڵاوكردەوە، چەند دانەیەكیان وەك دیاری پێشكەش بە سەنتەری میترۆ كرد

‎كتێبی (بودجە و موچە لە هەرێمی كوردستان)، 293 لاپەڕەیە كە پشتی بەستوە بە بەڵگەو داتاو ئامارە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم و عێراق، شیكردنەوەیەكی وردە بۆ پرسەكانی موچە، ژمارە موچە خۆران، پاشەكەوت و لێبڕینی مووچە، راگرتنی بەرزە مووچە، خانەنشینان و سندوقی خانەنەنشینی، پێشمەرگەو هێزە چەكدارەكان، داهاتی نەوت، داهاتی ناخۆی باج و رسومات و گومرگ، كەڵەكەبوونی قەرزە گشتییەكان، نەبوونی یاسای بودجە، شێوازی خەرجییەكان و تەمویلە داراییەكانی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان تا دەگات بە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی دوو ئیدارەیی

‎خۆشحاڵبووم بە بەشداریم لەم كارە گرنگەی كە 
‎هاوكارانمان لە دامەزراوەی درەو ئەنجامی دەدەن

‎شایی ئاسۆ
‎رێكخەری تۆڕی هاوپەیمانی 19

فۆتۆ: هۆزان کەمال 

#metrocenter
#میترو_حریة_الصحافة
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
#pressfreedomdom

28.05.2024


PM:02:31:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌