دیدارەکە رێکخراوی مەسەلە ڕێکیخستبوو.




ڕۆژی سێشەممە ٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شایی ئاسۆ بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداری (دانیشتنی کۆمەڵگەی مەدەنی تایبەت بە ئازادی دامەزراندنی کۆمەڵەکان) بەمەبەستی ئامادەکردنی راپۆرتی UPR کرد، دیدارەکە رێکخراوی مەسەلە ڕێکیخستبوو.

کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە چاودێری کردنی رەوشی مافی مرۆڤ و پێشیلکاریەکان وە فەزای کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

شایی ئاسۆ رێکخەری تۆری هاوپەیمانی ١٩ دەست خۆشیکرد بۆ رێکخستنی کۆبونەوەکە و باسی لە پێشێلکاریەکانی ساڵی رابردووی کرد کە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان کراوە و راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆی پێشکەش کرد کە وەک سەرچاوەیەک لە دروستکردنی راپۆرتی ساڵانەی پێشێلکارییەکان و مافی مرۆڤ سودی لێببینن و بەکاری بهێنن.

راپۆرتی UPR پێداچوونەوەی خولی گشتگیرە کە هەر چوار ساڵ جارێک پێداچوونەوە بە تۆمارەکانی مافی مرۆڤی هەر ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

پێداچونەوەکە دەرفەتێک بۆ هەموو دەوڵەتان دەڕەخسێنێت کە ئەوکارانەی کردوویانە بۆ باشترکردنی بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکانیان و زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکانی بەهرەمەندبوون لە مافەکانی مرۆڤ.

فۆتۆ: هۆزان کەمال

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

05.06.2024


PM:02:36:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌