كونسوڵخانەی هۆڵەندا پێشوازی لە پێكهێنانی تۆڕی هاوپەیمانی 19 دەكەن




میترۆ، سلێمانی: ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2024  تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان كرد لە وەفدێكی كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە (یەلایەخوم داوتس)، سكرتێری دووەمی كاروباری سیاسی، هەروەها  كۆڵۆنێل واڵتەر راوێژكاری سەربازی بۆ كەرتی پێشمەرگە، لە كونسوڵخانەكەیان.

(یەلایەخوم داوتس)، سكرتێری دووەمی كاروباری سیاسی، سوپاسی پێشوازی تیمی میترۆی كرد ووتی " ڕەنگە ئەمە دواجاربێ‌ لێرە گفتوگۆ بكەین چونكە ماوەی ئەركەكەم لە هەرێمی كوردستان تەواو بووەو هاتووم ماڵئاویتان لێبكەم" وتیشی " هەرێمی كوردستان تاكە شوێنە هەستی ئەوەی پێبەخشیبێتم كە وەك ماڵی خۆم بێت" 

رێكخەری میترۆ سوپاسی (یەلایەخوم داوتس)ی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا پشتیوان بووە بۆ سەنتەری میترۆ بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین ووتی " هاوڕێیەكی ئازیز و دیپلۆماتیكی چالاك جێمان دێڵێت و هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازین لەكاری ئایندە" 
لە كۆبونەوەكەدا, تیمی میترۆ بە جیا باسیان لە بارودۆخی شەش مانگی ڕابردووی ئازادی میدیا و ڕادەربڕینیان بۆ وەفدی میوان كرد، جەختیان كردەوە كە رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری میدیاكان دەتوانن رۆڵی گرنگ ببینن لە هاندانی گفتوگۆ لە نێوان لایەنە جیاوازەكاندا و بەشداری كارابن لە چاودێری حكومەت و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.

هەروەها تیشكیان خستە سەر پرۆژە تازەكەی سەنتەری میترۆ لە پێكهێنانی تۆڕی هاوپەیمانی 19 كە چاودێر دەبێت بەسەر ڕەوشی ئازادی بیروڕا دەربڕین لە هەرێمی كوردستان تا هەمووان بتوانن ئازادانە بیروڕاكانیان دەربڕن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاریەكانیان بۆ هەمووان بێت، كە مافێكی سەرەتاین  لە یاسا نێودەوڵەتییەكاندا چەسپاون هەروەها هۆشیاركردنەوەیان بەو مافانە.

لە 20ی شوباتی 2013 ئامادەبوونی كەریم سنجاری وەزیری ناوەخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و باڵوێزی ئەو وڵاتە لە عێراق لە شاری هەولێر نوسینگەی هەماهەنگی كونسوڵخانەی  هۆڵەندا لە هەرێمی كوردستان كراوەتەوە.

فۆتۆ: هۆزان کەمال

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

05.06.2024


PM:02:40:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌