(ئازادی ڕادەربڕین لەنێوان واقع و نکوڵیکردن)




ڕۆژی چوارشەمە ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ پەیمانگای تەکنیکی کوردستان دیدارێکی بۆ سەنتەری میترۆ ڕێکخست دەربارەی ئازادی ڕادەربڕین و هەواڵی ناڕاست و دۆخی میدیا.

دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ سەرەتا سوپاسی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و مامۆستایان و خوێندکارانیکرد، وە دواتر باسی لە رەوشی ئێستای میدیا و ڕۆژنامەنوسان و هەواڵی چەواشە و ناراست کرد. 

وە باسی تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ کرد و ئازادییەکان و پێشێلکارییەکانی کە بەرامبەر بە ئازادیبڕادەڕبڕین مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، وە وتیشی کە هەموو هاوڵاتیانی ئاسایی لەهەرچین و توێژێک بن وە ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەربەخۆن یان سەر بە هەر حزبێک بن تووشی هەر پێشێلکارییەک ببنەوە دەتوانن پشت بەم تۆڕە و سەنتەری میترۆ ببەستن.

وە دواتر شایی ئاسۆ ڕێکخەری تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ باسی لە کاروچالاکیەکانی تۆڕەکە کردو کورتەیەکی دەربارەی تۆڕەکە خستەڕوو وە وتی کە هەمووان دەتوانن پشت بەم تۆڕە ببەستن بۆی بە ئازادانە ڕاوبۆچونی خۆیان دەربڕن وە جەختی لەوە کردەوە لە ئیستادا ١٥ ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتیوانی خۆیان بۆ تۆڕەکە دەربڕیوە، وە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا مافی بوون بە ئەندامی هەیە لە تۆڕەکەدا.

ئامانجی تۆڕی هاوپەیمانی 19  بەرەوپێشبردن و پاراستنی مافەكانی ئازادی ڕادەربڕینە لە هەرێمی كوردستانی عێراق و دەستەبەركردنی ڕێزگرتن لەو مافە وەك لە مادەی 19ی جاڕنامەی گەردوونی مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.

سوپاس بۆ دکتۆرە هەژان خالید کە هاوکارمان بوو بۆ ڕێکخستنی دیدارەکە.

فۆتۆ: هۆزان کەمال

#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری

06.06.2024


PM:02:42:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌