ئەلێكساندرا تارزیخان ڕاوێژكاری یاساییە بۆ باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئەفریقیای كۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریكی ABA یە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ رێكخەری میترۆ داوایكرد پردی پەیوەندی نێوان میترۆو رێكخراوەكە كاراتر بكرێت بۆ ئەم مەبەستە چەند بژاردەیەك خرانە روو .
كۆمەڵەی پارێزەرانی ئەمریكی ABA لە ساڵی 1878 ، لەسەر پابەندبوونێك بە دانانی بناغەی یاسایی و ئەخلاقی بۆ نەتەوەی ئەمریكا دامەزراوە. پابەندە بە ئەركی بەرگریكردن لە ئازادی و بەدواداچوونی دادپەروەری.
ئەم كۆمەڵەیە چاودێری كەیسی چالاكوان و حوكمدراوانی هەرێمی كوردستانی كردوە، لەپای ئەو بەدواچون و بەرگریكردنەیان لەو كەیسانە سوپاسمان كردن.
ئەلیكسندرا لە حەلەب ژیاوە بە زمانێكی پاراوی عەرەبی قسە دەكات، راپۆرتی ئەمساڵی سەنتەری میترۆی پێ گرنگ بوو، باسمان لە رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری و دەسگیكردنی رۆژنامەوان و چالاكوان كرد.
ئەلێكساندرا پێشتر لەگەڵ پرۆگرامی ABA Justice Defenders بەرگریكارانی دادپەروەری زیاتر لە پێنج ساڵ ئەزموونی كاركردنی هەیە، لە سۆماڵ، لوبنان، غانا، كۆماری دۆمینیكان، بەنگلادیش و غەززە، كاریكردوە.
لە كەمپەكانی پەنابەران لە ئوردن و لوبنان و یۆنان كاری كردووە.
لە ساڵی 2018 دا هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی لە تافتس وتارێكی TEDx پێشكەش بكات بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك لە قەیرانی پەنابەران و بە ئینسانیكردنی ئەم پرسە.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ئەو دیدارانەی رێكخەری سەنتەری میترۆیە، كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان ئەنجامیدا.
#pressfreedomdom
#میترو_حریة_الصحافة
#metrocenter
#میترۆ_ئازادی_رۆژنامەگەری
11.06.2024