میترۆ پیرۆزبایی لە كونسڵی نوێی بەریتانیا دەكات




بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر، سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی دەسبەكاربوونی ئاندرو بیزلی لە ئەركە نوێكەی كردو هیوای خواست هاورێیەكی نزیكی رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بێت.

رۆژی دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024 لە شاری هەولێر، رێكخەری سەنتەری میترۆ بەشداری لە مەراسیمێكدا كرد كە بەبۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركی كونسوڵی پێشووی بەریتانیا (جەیمس گۆڵدمان) و دەستبەكاربوون (ئاندرو بیزلی)، وەك كونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا رێكخرابوو.

لەو مەراسیمەدا رێكخەری میترۆ هیوای خواست  (ئاندرو بیزلی)، وەك كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە ئەركی نوێیدا، سەركەوتوو بێت هاورێیەكی نزیكی رۆژنامەنووسان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بێت.

26.06.2024


PM:02:58:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌