وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌رفه‌تێكی خوێندن له‌ ئه‌ڵمانیا راده‌گه‌یه‌نێت




وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم، "دەرفەتێکی ناوازە بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی‌ دکتۆرا لە گشت بوارەکان" راگه‌یاند.

ه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌ڵێت كه‌ ڕێکخراوی DAAی ئەڵمانی سکۆلارشیپی ساڵانەی خۆی بۆ توێژەران و قوتابیان و خوێندکارانی خوێندنی‌ دکتۆرا راگه‌یاندوه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ کە سکۆلەرشیپەکە پشتگیری ماددی بۆ ماوەی‌ مانەوەو تێچوی گشت خەرجییەکانی‌ توێژینەوەکە لە ئەستۆی‌ خۆی‌ دەگرێت، لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەکی مانگانە لە نێوان (١٥٠٠) یۆرۆ تا (٢٥٠٠) یۆرۆ.

به‌پیی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت، دوا وادە بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ڕێکەوتی‌ (٣٠/ ٨/ ٢٠٢٤)، هەروەها پێشکەشکردن لە ڕێگەی‌ ئەم لینکانەی‌ خوارەوە دەبێت:


𝐑𝐑𝐞𝐬𝐞𝐚𝐫𝐜𝐡 𝐆𝐫𝐚𝐧𝐭𝐬:
http://tinyurl.com/3ey8jzbu

𝐃𝐨𝐜𝐭𝐨𝐫𝐚𝐥 𝐏𝐫𝐨𝐠𝐫𝐚𝐦𝐬:
http://tinyurl.com/wvrp3y4x

𝐑𝐞𝐬𝐞𝐚𝐫𝐜𝐡 𝐒𝐭𝐚𝐲:
http:// https://tinyurl.com/2hddsscs








AM:11:36:07/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌