بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕووسیا ئاشكرایده‌كات، ژماره‌یه‌ك منداڵى وڵاته‌كه‌ى لهكهمپه مه‌ترسیداره‌كه‌ى كوردستان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه مۆسكۆ، ده‌شڵێت:"بهفڕۆكهیهكى سه‌ربازیى ئه‌وكاره كراوه".
لەمیانى کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، بەشی چاودێرانی منداڵانی ڕوسیا ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ماریا لۆڤۆڤا بیلۆڤا کۆمیسیاری سەرۆکایەتیی بۆ مافەکانی منداڵان، گروپێکی دیکە کە بریتیبون لە 20 منداڵی ڕوس، لەکەمپی هۆل لهڕۆژئاواى كوردستان، بەفڕۆکەیەکی سه‌ربازیى سەر بەهێزەکانی ڕوسیا گەڕێنرانەوە بۆ مۆسكۆ.
لڤۆڤا بێلۆڤا ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە 20 منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 15 ساڵاندایە بگەڕێننەوە بۆ ڕوسیا، ئەو گروپە 7 کچ‌و 13 کوڕن.
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، ئەو منداڵانەی گەڕێنراونەتەوە لەسەنتەرێکی مۆسکۆ پشکنینی پزیشکی‌و چاکسازیی کۆمەڵایەتییان بۆ دەکرێت، پێشئەوەی کەسوکاریان ببینن، لەژێر چاودێریدا لەگەڵیان دەژین.
كه‌مپى هۆڵ به‌یه‌كێك لهكهمپه زۆر مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ئهوكهسانهى له‌و كه‌مپه‌دان، هه‌ڵگرى بیرى توندڕه‌وى گروپى تیرۆریستى داعشن‌و به‌شێكى زۆریشیان ژن‌و منداڵى ئه‌و داعشانه‌ن كه لهعێراقو ڕۆژئاواى كوردستان كوژراون.