هاوڵاتیانی مەدەنی حكومەتەكەیان و یاسا نێودەوڵەتییەكان نایانپارێزن




 
سلێمانی، 12ی تەمووزی 2024: سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی تیمی (چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێم) وهاوڵاتیانی سڤیل دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا  بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.

رۆژی 8ی تەموزی رابردوو هێزی ئاسمانی توركیا لە كۆمەڵگەی تل قەسەبی شنگال، رۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆنی چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێمی تێدابوو، كردە ئامانج.

لەو هێرشەدا بۆسەر كارمەندانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێم، (مەدیا حەسەن كەمال و مراد میرزا برایم، خەلەف خیدر بریندار بوون)، مراد میرزا پەیامنێری كەناڵی چرا ئێف ئێم، لە نەخۆشخانەیەكی شاری موسڵ لەكاتی نەشتەرگەریدا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
بە هۆی بۆردوومانی سوپای توركیا،  لەسەرەتای ئەمساڵەوە 11 هاوڵاتی مەدەنی گیاییان لەدەستداوە  و 9 هاوڵاتیی دیكەیش برینداركراون، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانیش رۆڵی تەماشاكەر دەبیینن.

سەنتەری میترۆ، بە توندی سەركۆنەی بە ئامانجگرتنی تیمی (چیرا تیڤی و چیرا ئێف ئێم) وهاوڵاتیانی سڤیل دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەنە سەر حكومەتی توركیا  بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.

سەنتەری میترۆ داوا لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، زانیاری و رونكردنەوە لەسەر رێكەوتنی ئەمنی نێوان خۆیان و حكومەتی توركیا بدەن، تا هاوڵاتییان بڕیاربدەن، چی بكەن؟ 
سەنتەری میترۆ داوا حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، رۆڵی تەماشەكەر نەبینن، هاوڵاتیانیان لە ئاگری ئەم جەنگە بپارێزن.

لەو هێرشانەی هێزی ئاسمانی و زەمینی سوپای توركیا، بە هیچ شێوەیەك رەچاوی(رێككەوتنی ژنێف ساڵی 1949) نەكراوە كە هەموو بڕگەكانی باس لە پارستنی مافە بنەرەتیەكانی مرۆڤ دەكات لە كاتی سەرهەڵدانی جەنگ و داگیركاری و پاراستنی گیانی خەڵكی سڤیل لە مەیدانی جەنگدا و مافی ئەوانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییەو بەشدارنین تیایدا.


PM:03:33:12/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌