تیمی سەنتەری میترۆ چەپكە گوڵی پیرۆزباییان پێشكەش بەرێوەبەری كەناڵی ئاسمانیی زووم كرد، هیوایان خواست ئەم كەناڵەو ئازیزە كارمەندانی سەركەوتووبن لە ئەركە پیرۆزەكەیان.
لەو سەردانەدا رێكخەری سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە ( هێمن محمود) و سەرجەم كارمەندانی ئەو دەزگایە كرد، پشتیوانی سەنتەری میترۆی بۆ دەزگاكەو هەموو كارمەندانی دەربڕی، هیوای خواست پابەندن بە جێبەجێكردنی كۆمەڵێك ڕێسای ڕەفتار و رەوشتی پیشەیی، كە هاندەربن بۆ گەڕانەی متمانەی نێوان میدیا و وەرگر.
تیمی میترۆ داوایان كرد پەیوەندی نێوان كۆمەڵگەی مەدەنی و كەناڵی ئاسمانیی زووم، بەهێزبن بەئامانجی بەرگریكردن لە ئازادی و خستنە رووی داخوازییە رەواكانی هاوڵاتیان.
هەروەها شایی ئاسۆ، رێكخەری تۆڕی هاوپەیمانی 19، باسێكی لە ئامادەكارییەكانی كرد بۆ ئەوەی بتوانن ساڵی ئایندە راپۆرتێك لە بارەی رەوشی ئازادی رادەڕین ئامادەبكەن.
رۆژنامەنوس هێمن مەحمود، سوپاسی تیمی سەنتەری میترۆی كرد بۆ چەپكە گوڵی پیرۆزبایان، هیوای خواست پەیوەندیی نێوان میدیاكان و كۆمەڵی مەدەنی، زووم و سەنتەری میترۆ رێكخراوە سەربەخۆكان، بەهێزو كراوە بێت.