دژى کەمى کاتەکانى کارەباى نیشتمانى، هاوڵاتیانی گوندی ساتوقەڵا لە سنورى تەقتەق دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و ڕێگای نێوان تەقتەق و ناحیەى ئاشتییان داخست.
کەمى کاتەکانى کارەبا هاوڵاتیانی گوندی ساتوقەڵاى لە سنورى ناحیەى تەقتەقى سەر بە قەزاى کۆیە هێنایە سەرشەقام و دەستیان بە خۆپیساندان کردووە.
هاوڵاتییانى ئەو گوندە باس لەوەدەکەن کە لە ئێستادا کارەباى گوندەکەیان بڕاوە و بەهۆى گەرماوە لە ماڵەکانیان تونەتە دەرەوە.
خۆپیشاندەران ڕێگاى ناحیەى تەقتەق و ناحیەى ئاشتییان بەڕووى شۆفێراندا داخستووە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر کەمى کاتەکانى کارەبا.
سەرچاوە/ شارپرێس