ئه‌یهان سه‌عید رۆژنامه‌نووس و به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه "هێزه ئه‌منیه‌كانی دهۆك به چه‌ك په‌لاماری خانه‌وانده‌ی شه‌هید وه‌دات ده‌ده‌ن و رۆژنامه‌نووسێك به ئه‌شكه‌نجه‌وه ده‌ڕفێنن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاراسته‌ی رای گشتی كردووه، ئه‌یهان سه‌عید رۆژنامه‌نووس و به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت: "ئه‌مرۆ كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و وه‌دات دهۆكی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی مه‌ده‌نی بادینان به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌چونی هه‌شته‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس وه‌دات حسێن سه‌ره‌دانی گورستانی شاخكێی دهۆكیان كرد".
ده‌شڵێت: "به ھێنانی ژماریه‌كی زۆر له ھێزه ئه‌منیه‌كانی ئاسایش، زێره‌ڤانی، مكافحه، ئاسایشی مه‌ده‌نی، پۆلیس رێگریان له به‌ڕێوه‌چونی رێوره‌سمه‌كه كرد و رێگه‌شیان نه‌دا خانه‌واده و هاوپیشه‌كانی شه‌هید وه‌دات بچنه نێو گۆڕستانه‌كه و تاجه‌گوڵێنه له‌سه‌ر كێلی گۆڕه‌كه داینێن".
ئه‌یهان سه‌عید باس له‌وه ده‌كات كه "هێزه ئه‌منیه‌كان به چه‌ك و توندوتیژی رووبه‌ڕووی خانه‌واده‌ی شه‌هید وه‌دات و چالاكوانان بوونه‌وه و به قۆناغی كڵاشینكۆف په‌لاماری خوشكێكی رۆژنامه‌نووسی تیرۆراكرا درا".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی به لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه و خوێنه‌وه ڕفێنڕا و چاره‌نووسیشی نادیاره".
وه‌دات حسێن په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان له رۆژی 13-8-2016 له شاری دهۆك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه رفێندرا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.