نامەی ماڵئاوایی کونسوڵی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان




پەیوەندیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا و خەڵکی #هەرێمی_کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر. پەیوەندییەک کە قوربانیدانی هاوبەش پێکی هێناوە و بە بەها هاوبەشەکان بەهێزکراوە.

لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، پارێزگاریی یاساییمان بۆ پەنابەران بەهێزترکرد و خستمانە سەر ڕێکاری ڕێکخراوی خۆی. لەگەڵ کۆمەڵگای مەدەنی هاوبەشییمان پێکهێنا بۆ پێشخستنی مافەکانی #ژنان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی ڕەگەزی، هەمەچەشنکردنی ئابوری، هاندان و بیرۆکەبەخشین بە کارسازانی داهاتوو، پێشخستنی ئازادیی #ڕاگەیاندن، نۆژەندکردنەوەی شوێنەوارە کەلتوریەکان، پاڵپشتیکردن لە پێکەوەژیانی ئایینی و گیانی یەکترقبوڵکردن و ئامادەکردنی نەوەی داهاتووی دەرچووانی زانکۆ بۆ کێبڕکێکردن بۆ بەدەستهێنانی یەکەم هەلی کارکردنیان.

پێکەوە پێشکەوتنمان لە چاکسازیی هێزەکانی #پێشمەرگە بەدەستهێناوە کە ئەرکێکی بنەڕەتییە لە دابینکردنی ئاسایشی درێژخایەن بۆ هەرێمی #کوردستان و لایەنێکی بنچینەییی ئەو هاوبەشییە دورمەودایەیە کە لە بواری ئاساییشدا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەمانە. بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی بۆ باشترکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمەڵگای مەدەنی و کاری #میدیا. وە بە تامەزرۆییەوە چاومان لەسەر هاتنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و گشتگیرە کە لە مێژە چاوەڕوان کراوە و  لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ ئەنجامدەدرێت.

دەمەوێت سوپاسی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەم بۆ میوانداریی قەشەنگیان و هاوبەشکردنی کەلتورە دەوڵەمەند و هەمەڕەنگەکەیان لەگەڵم. خزمەتکردنم لێرە وەکو کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا شانازی و ئیمتیازێکی گەورە و مەزن بووە. دەزانم هەمان پێشوازیی گەرم و پشتگیریی تەواوەتیی خۆتان لە (ستیڤ بیتنەر)ی جێگرەوەم دەکەن لەکاتی دەستبەکاربوونی لە بەردەوامییدان بەم کارە گرنگە. لەم کاتەدا کە ئێرە بەجێدەهێڵم، دەمەوێت ژمارەیەک وێنەتان پێشکەش بکەم کە نیشاندەری هەندێک لە یادگاریە تایبەتیەکانمن لە هەرێمی کوردستان. 




سەرچاوە/ پەڕەی سەرەکی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەولێر



AM:11:53:15/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌