سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەرامبەر ڕێگریکردن لە کەناڵێک بۆ ڕووماڵکردن هاتە دەنگ




دوای ئەوەی ئەمڕۆ چالاکیەک بۆ سەرۆکۆنەکردنی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس ڕێکخراو ڕێگری کرا تیمی کەناڵێک ڕووماڵی بکەن، سەندیکانی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: ئەو ڕەفتارە جێگەی نیگەرانیە.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئەمڕۆ شەممە 24/8/2024 لە سەکۆی ئازاد لە سلێمانی رویدا، رەفتارێک بوو شایستەی ئەو ناوبانگە جوانەی (پایتەختی رۆشنبیریی) نەبوو کە چەند کەسانێک رێگری لە پەیامنێرو کامێرای کەناڵی روداو بکەن لە روماڵی گردبوونەوەیەک کە بۆ مەبەستێکی پیرۆز ئەنجامدرابوو.

ئاماژەی بەوەشکردوە،راستە ھەموو دڵمان گەرمەو جەرگمان بەسۆیە بۆ کارەساتەکەی ھەینی خوێناوی و تیرۆرکردنی ھەردوو کچە رۆژنامەنووسی شەھید (گوڵستان و ھێرۆ)، بەڵام ئازادیی میدیا و جوانی شارەکەو رێگریکردن لە کەناڵێک جودا لە دووسەد کەناڵ کە لەم دەڤەرەدا کار دەکەن, نیگەرانی کردین،

سەندیکای ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: رێگەدان و رێگرتن لە میدیا, کاری ئەو کەسانە نیە کە ئەمڕۆ نواندیان، بۆیە دەبێت بزانن سەکۆی ئازاد کێ دروستی کردوەو بۆ چ مەبەستێک دروستکراوە، با بزانن سەکۆی ئازاد لە ناو دڵی کۆنە سەربازگەیەکدا دامەزرا بە خوێنی سەدان لاوو دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ ئاودراوە بۆ مەبەستی ئازادیی وتن و رەخنەو گلەیی و گازندەی ھەموو کوردستانیەکە، ھاوکات بۆ ھیچ کوردستانیەکیش نیە ئەم ئازادیە زەوت بکات.

-Hawlati



AM:09:01:25/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌