دامەزرێنەری تێلیگرام لە فەرەنسا دەستگیرکرا




دامەزرێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام، لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەرەنساوە، بەتۆمەتی هاوکاریی نەکردنی پۆلیس دەستگیرکرا و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی 20 ساڵ سزابدرێت.

کەناڵی TF1 فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە "پاڤێڵ دورۆڤ، بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، لەکاتی گەیشتنی بە فەرەنسا، کە هەریەک لە کچە هاوڕێیەکەیی و پاسەوانە تایبەتەکەی لەگەڵدا بووە، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراوە".

دورۆڤ لە وڵاتی ئازەربایجانەوە گەڕاوەتەوە بۆ فەرەنسا، بەڵام دوای دابەزینی لە فڕۆکەکەی، دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکراوە.

بەگوێرەى کەناڵە فەرەنسییەکە، دەستگیرکردنی دورۆڤ پەیوەندیی بە تۆمەتی هاوکاریینەکردنی پۆلیسی فەرەنسا و بەهاوبەش دادەنرێت لە بە قاچاخبردنی ماددەی هۆشبەر و چەندین تاوانی دیکەی مەترسیدار.

ئاماژەی بەوەشکراوە، "پێدەچێت تۆمەتی تیرۆر و بازرگانی مادەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی پارە ئاڕاستەی دامەزرێنەری تێلیگرام بکرێت".

کەناڵەکە باسیلەوەشکردووە "دامەزرێنەری تێلیگرام، مەترسی ئەوەی لەسەرە، رووبەڕووی زیندانیکردن ببێتەوە بۆ ماوەی 20 ساڵ و بەمنزیکانە دەبردرێتە بەردەم دادگای فەرەنسا، چونکە ناوبراو سەرەڕای ئەوەی ناسنامەکەی رووسییە، ناسنامەی فەرەنسیشی هەیە".

-Channel8



AM:09:04:25/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌